خەڵك-
تا ئێستا بۆردومانكردنی گوندی شێنێ لە سنووری ناوچەی پشدەر لە سنووری قەڵادزێ سەر بە پارێزگای سلێمانی بەردەوامە.
بەپێی زانیارییەكان، لە بەیانی ئەمڕۆوە تا ئێستا زیاتر لە 5 جار فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا دەوروبەری گوندی شێنێیان بۆدرومان كردووە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەك لەبارەی زیانە گیانی و ماڵییەكانەوە نییە، بەڵام بەشێك لە هاووڵاتیان ماڵەكانیان بەجێهێشووە.
ماوە ماوە فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا بەهۆی بوونی بنكە و بارەگا و جموجۆڵی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستانەوە، ناوچە سنوورییەكانی باشوری كوردستان بۆردومان دەكەن.
بەپێی زانیارییەكان بنكە و بارەگا و جموجۆڵی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە ناوچەكانی شارباژێڕ و پشدەری سەر بە پارێزگای سلێمانی هەن، لەگەڵ ناوچەكانی دیكەی سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆك، كە رۆژانە روبەڕووی هێرشە ئاسمانییەكان دەبنەوە.