سەردێر

پاپا سەردانی عێراق دەكات

خەڵك-

پاپا فرانسیس ئاشكرایدەكات، بەنیازە مانگی داهاتوو سەردانی عێراق بكات.

پاپا فرانسیس بە دەزگای (كاپۆلیك نیو سێرفسی)ی ڕاگەیاند، دەیەوێـت سەردانی عێراق بكات، تەنانەت ئەگەر مەسیحییەكانی وڵاتەكەش بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە نەتوانن بە تایبەتی بیبینن.

وتیشی: شتێكی گرنگە مەسیحییەكان پاپا ببینن كە سەردانی وڵاتەكەیان دەكات، تەنانەت ئەگەر زۆرینەشیان بەهۆی دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتییەوە تەنها لە شاشەی میدیاكانەوە بیبینن.

دەزگاكە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، پاپای تەمەن 84 ساڵ بەنیازە لە نێوان پێنج و هەشتی مانگی سێدا سەردانی عێراق بكات، ئەمەش لەكاتێكدا ئەگەر ڕەوشی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق خراپتر نەبێت، پێشبینیش دەكرێت پاپا لەگەڵ مەرجەعی شیعەكانی عێراق ئایەتوڵڵا عەلی سیستانیدا كۆببێتەوە.