سەردێر

تاڵەبانی و حەلبوسی كۆبوونەوە

شاندی باڵای هەرێم و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەغدا كۆبوونەوە و پرسی بودجەیان تاووتوێ‌ كرد.


شاندی باڵای حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، لەگەڵ محەمەد حە‌لبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆبووەوە و پێكەوە تاووتوێی پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 و ڕێڕە‌وی دانووستانەكانی هەولێر و بەغدایان كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا كە سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ ( یەكشەممە1 شوباتی 2021) بەڕێوەچوو، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 بە شێوەیەك پەسەند بكرێت كە لە بەرژەوەندی هەموو پێكهاتەكانی عیراقدابێت.

 

لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا باسی چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی دانوستانەكانی نێوان هەولێر و بەغدا كرا، هەردوولاش جەختیان لە درێژەدان بە دانووستانەكان كردەوە تا ئەو كاتەی هەموو كێشە هەڵپەسێراوەكان چارەسەر دەبن.

خەڵك – بەشی هەواڵ