سەردێر

پێشەوا هەورامانی؛ پیلانێكی ترسناك لە میلیشیا شیعەكانەوە بەرانبەر بەهەرێم هەیە

خەڵك-

وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لەپەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پیلانێكی ترسناك لە هەناوی میلیشیا شیعەكانەوە بەرانبەر بە هەرێم هەیە، ئەو میلشیایانەی كاریگەری بەهێزیان لەسەر سیاسەتی عێراق هەیە، كۆبوونەوەیان كردووە و گفتوگۆی هەڵوەشاندنەوەی هێزی پێشمەرگەو داخستنی نوێنەرایەتییەكانی حكومەتی هەرێم لەدەرەوەی وڵات كردووە.

پێشەوا هەورامانی ، وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لەپەڕلەمانی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە، برسیكردن و بودجە بڕینی خەڵكی كوردستان پەیوەندی بە نەوت و بۆری و بەرمیلەوە نییە، چونكە هیچ شتێك نەماوە حكوومەتی هەرێم تێیدا نەرمی نەنوێنێت.

دەشڵێت،”دەستوور لای بەشێكی زۆری میلیشیاكان بۆتە نووسراوێكی بێ بەها و بێ نرخ و ئەو مافانەی كە بەخەڵكی كوردستان دراون تێیدا بەزیاد دەزانرێن”.

ڕاشیگەیاندووە، ئێستا بابەتەكە شتێكی دیكەیە و قەوارەی هەرێمی كوردستان بۆ هەندێك لایەنی بەهێزی حەشدی شەعبی بۆتە عوقدە و كەڵكەڵەی لەناوبردن و تواندنەوەی یان هیچ نەبێت بچووكردنەوەی لەكەللەی داون، ئەو كەلێنەی كە ئەوان لێی دێنە ژوورەوە ناكۆكییەكانی ناوخۆمانە، چونكە تەنها ئەوە خاڵی لاوازی ئێمەیە.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان