سەردێر

ڕوونكردنەوەیەك لەبارەی شكاندنی كێلی شەهیدانەوە

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدانی هەڵەبجە، روونكردنەوەیەك لەسەر شكاندنی كێلی گۆڕستانی سمبولی شەهیدانی كیمیابارانی هەڵەبجەوە بڵاو دەكاتەوە و دەڵێت كارەكە لەلایەن چەند منداڵێكەوە و ئەنجامدراوە و هیچ مەرامێكی لە پشتەوە نەبووە.

بەپێی ڕووكردنەوەیە كە لەلایە ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەھیدانی ھەڵەبجە بڵاوكرایەوە”بەڕێزان لە ڕووداوێكی نەخوازراودا بەداخەوە ئەمڕۆ ٢/١ بەشێك لە كێلی گۆڕستانی سمبولی شەھیدانی كیمیابارانی ھەڵەبجە لەلایەن چەند كەسێكەوە شكێنران”.

هەر لە ڕوونكردنەوەكەدا هاتووە”دەمانەوێت بۆ ھەموو لایەك ڕوون بكەینەوە ، ئەم كارە لەلەلایەن چەند منداڵێكەوە ئەنجام دراوە كە تەمەنێكی زۆریان نییە ، ھیچ دەست و مەرامێك لەپشت ئەم ڕووداوە وە نییە، بۆیە تكایە دووربكەونەوە لەبابەتی شێواندنی ئەم ڕووداوە “.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەھیدانی ھەڵەبجە دەڵێت”منداڵەكان ناسراون و لەلایەن بەڕێز(سەرخێڵ غەفار ) بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی ھەڵەبجە و بەشی یاسایی مۆنۆمێنت سكاڵای یاسایی تۆماركراوە و سبەی كەسوكارەكانيان لەدادگا ئامادەدەبن”.