سەردێر

زیاتر لە 20 تەرمی نەناسراو لە موسڵ دۆزرانەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
تیمەكانی بەرگری مەدەنی لە پارێزگەی نەینەوا، 23 تەرمی نەناسراو لە یەكێك لە پێگەكان لە ناوچەی شەهوان دەدۆزنەوە و كاتی كوژرانیان بۆ سەردەمی دەسەڵاتی ڕێكخراوی داعش بەسەر ناوچەكەدا، دەگەڕێتەوە.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەرگری نەینەواوە بڵاوكرایەوە”تیمەكانی دەستیان كرد بە هەڵگرتنەوەی ئێسك و پروسكی 23 كەس كە لەنێو یەكێك لە حەشارگەكانی داعشدا بوون لە ناوچەی شەهوانی شاری مۆسڵی كۆن”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”بەرگری مەدەنی كە لە تیمەكانی گەڕان و ڕزگاركردن و تیمەكانی باری نائاسایی پێكدێت، توانی ئەو تەرمانە هەڵبگرێتەوە و ڕادەستی فەرمانگەی پزیشكی دادوەرییان بكات، لە هەمان كاتدا هەندێك بەڵگەنا دۆزرانەوە كە بۆ چەكدارانی داعش دەگەڕێنەوە، لەگەڵ چەندان پارچەی پاشماوەكانی جەنگ كە لەلایەن تیمە تایبەتەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەكەیانەوە چارەسەركران”.