خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 107 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 2 كەسیش گیانیان لەدەستداوە و 395 كەسیش چاكبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە ، 4943 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 13 كەس و سلێمانی 44 كەس و لە گەرمیان 5 كەس و دهۆك 45 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.
ئاشكراشی كردووە، كە 395 كەس چاكبوونەوە و 2 كەسیش گیانیان لەدەستداوە كۆی گشتی مردن بە كۆرۆنا گەیشتە 3472 كەس .