سەردێر

داهاتەكانی نەوتی عیراق ڕوو لە زیادبوون دەكەن

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی نەوتی عیراق بڕی نەوتی هەناردەكراو و داهاتەكەی لە مانگی ڕابردوو ئاشكرا دەكات و ئاماژە بە بەرزبوونەوەی نرخی نەوتیش دەكات بەراورد بە مانگی ڕابردوو.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ دوو شەممە لەلایەن وەزارەتی نەوتی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”، بەپێی داتاكانی هەناردەی نەوت، كە لەلایەن كۆمپانیای سۆمۆوە پێیان دراوە، لە مانگی كانوونی دووەمی ڕابردوو بڕی 88 ملیۆن و 922 هەزار و 697 بەرمیل نەوت هەناردەی بازاڕەكانی جیهان كراوە.

هەر لە بەیاننامەكەی وەزارەتی نەوتدا هاتووە”كۆی داهاتی بەدەستهاتوو دەكاتە 4 ملیار و 739 ملیۆن و 82 هەزار دۆلار”، ئەمەش بەراورد بە مانگی پێشوو زیاتر لە 500 ملیۆن دۆلار زیادی كردووە.

وەزارەتی نەوتی عیراق دەڵێت”بەبۆنەی بەرزبوونەوەی بەهای نەوت لە بازاڕی جیهانیدا هەر بەرمیلێك نەوت بە بڕی 53 دۆلار و 29 سەنت فرۆشراوە”، ئەمەش براورد بە مانگی ڕابردوو كە نلارخی بەرمیلێك 48 دۆلار و 13 سەنت بوو، بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بنیوە.