خەڵك-
وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی فیدراڵ، 20ی ئەم مانگە وەك وادەیەكی نوێ بۆ دەستپێكردنی تاقیكردنەوەكانی خوێندنی سەرەتایی دادەنێت.
بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە بڵاوكرایەوە”وەزارەتی پەروەردە، ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی 20ی شوبات وەك وادەیەكی نوێ بۆ تاقیكردنەوەكانی خوێندنی سەرەتایی بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021، ڕادەگەیەنێت”.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”تاقیكردنەوەكان بڕیار بوو لە ڕۆژی شەممە 6ی شوباتدا ئەنجام بدرێن، بەڵام بە ڕەچاوكردنی ڕەوشی خوێندكاران و دابینكردنی هخەلی گونجاو بۆیان، بڕیاردرا، بۆ ڕۆژی شەممە 20ی شوباتی 2021 دوابخرێت”.
دیاریكردنی وادەیەكی نوێ بۆ تاقیكردنەوەكانی خوێندنی سەرەتایی لەكاتێكدایە كە تاقیكردنەوەكانی كۆرسی یەكەمی نیوەی ساڵ بۆ خوێندنی دواناوەندیش لە هەمان ڕۆژدا لە شەممە 20ی شوبات دەستپێدەكەن و تا 8ی ئاداری داهاتوو بەردەوام دەبن”.