سەردێر

شاندی هەرێم‌و مالیكی كۆبونەوە

خەڵك-
شاندەكەی حكومەتی هەرێم لەگەڵ نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا كۆبووەوە و دوا پێشهاتەكانی هەولێر و بەغدایان لەبارەی بودجەی 2021 ی عێراق تاوتوێ كرد.

ئەمڕۆ شاندی دانوستانكاری هەرێم كە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت سەرپەرشتی دەكات گەیشتە بەغدادو لەگەڵ نوری مالیكی سەرۆكی دەوڵەتی یاسا كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا نوری مالیكی پشتیوانی خۆی دەربڕی بۆ هەوڵەكانی گەیشتن بەڕێككەوتن لەلایەن وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

هەردوولاش هاوڕابوون لەسەر پێویستی چارەسەركردنی پرسی بودجە لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندی هەموولایەن و پێكهاتەكانی عێراق لەدوای ئەوەش خۆ تەرخانكردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی كێشە بنەڕەتییەكانیتری وڵات بەتایبەت مەترسی تیرۆر و سەرهەڵدانەوەی داعش و دۆسیە كەڵەكەبووەكانی تری ساڵانی ڕابردوو.

No description available.

No description available.

 

No description available.