سەردێر

نرخی كارەبای موەلیدە دیاریكرا

نرخی یەك ئەمپێڕ كارەبا لە نێوان نۆ هەزارو 750بۆ 11 هەزار و 500 دینار دەبێت

خەڵك-

نرخی سەعاتێك ئەمپێری كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان لە ناو شاری سلێمانی بۆ مانگی یەك‌ بە 37 دینار دیاری دەكرێت و هاوكات خشتەی كارپێكردنی موەلیدەكان بۆ مانگی دوو‌ گۆڕانكاری بەسەردادێت.

ئەمڕۆ دووشەممە (1 شوبات 2021) لیژنەی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی كۆبووەوە، بۆ دیاریكردنی نرخی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی یەك كە بەپێی نرخی سوتەمەنی لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان نرخی یەك سەعات بۆ یەك ئەمپێڕ‌ (37.8) دینار دەبێت.

لە كۆبوونەوەكەدا باس لەوە كراوە، كاركردن و دابینكردنی كارەبا لەلایەن موەلیدە ئەهلییەكانەوە بۆ هاوڵاتیان لەنێوان 260 بۆ 300 سەعاتە بەمەش نرخی یەك ئەمپێڕ كارەبای موەلیدەی ئەهلی بۆ ئەو مانگە لە نێوان نۆ هەزارو 750بۆ 11 هەزار و 500 دینار دەبێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، خشتەی كارپێكردن و دابینكردنی كارەبا لەلایەن موەلیدە ئەهلییەكانەوە گۆڕدراوە، بەیانیان لەسەعات 7 بۆ 8 و نیوەڕۆیان لە سەعات 12 بۆ 1 ی شەو، لەو ماوەیەی دیاریكراوە هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە پێویستە مۆلیدە ئەهلییەكان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن.