سەردێر

پردی كۆبانێ دەكرێتەوە

خەڵك-
هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە لەوەی بەرزە پردی كۆبانێ نۆژەن كراەوەتەوە و لە كاتژمێر 12 ی ئەمڕۆەوە دەكرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەكاتەوە، دوای نۆژەنكردنەوەی بەرزەپردی كۆبانێ كارەكان تەواوبوون لەكاتژمێر 12:00ی ئەمڕۆ دووشەممەوە پردەكە بەڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل دەكرێتەوە.

لە ئاگادریەكەدا هاتوچۆی سلێمانی داوا لە شۆفێران دەكات، پابەندی خێرایی دیاریكراوبن.