سەردێر

“پارتی نەرمی نواندووە”

خەڵك-
ڕاوێژكاری مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ‌و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عیراق لە لیژنەی كاروباری دارایی و ئابوری دەڵێت: حكومەتی هەرێمی كوردستان و پارتی نەرمی نواندووە بەرامبەر بەعێراق بۆ ئەوەی مەلەفی مووچە نەبێت بەمەلەفێكی سیاسی و وەكو كارتێكی فشار بەكارنەهێنرێت بەرامبەر هەرێمی كوردستان.

مەسعود حەیدەر بۆ دەنگی ئەمریكا وتی: پێشتر لەگەڵ حكومەتی عادل عەبدولمەهدی ڕێككەوتن كراوە بەرامبەر بە شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان، هەرێم 250 هەزار بەرمیل نەوت یاخود پارەی 250 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی حكومەتی عێراقی دەكات لەبەرامبەردا شایستە داراییەكانی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران خەرج بكرێت.

وتیشی: ئەوەی حكومەتی عێراق داوای دەكات ڕادەستكردنی كۆی پرۆسەی نەوتی هەرێمی كورستانە.

دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو شاندی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدادی كردو بەبێ‌ ڕێككەوتن گەڕانەوە بڕیارە ئەمڕۆ جارێكی دیكە بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی سەردان بكەنەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە جارێكی دیكە شاندی دانوستانكاری هەرێم بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغداد بكەنەوە.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك)، مەبەست لە سەردانەكە گفتوگۆكردن و یەكلاییكردنەوەی ئەو پێشنیازانەن لەبارەی پشكی هەرێم و دۆسیەی نەوت كراون و بڕیارە لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق كۆببنەوە.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان