سەردێر

شاندی هەرێم دەچێتەوە بەغداد

خەڵك-

دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو شاندی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدادی كردو بەبێ‌ ڕێككەوتن گەڕانەوە بڕیارە ئەمڕۆ جارێكی دیكە بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی سەردان بكەنەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە جارێكی دیكە شاندی دانوستانكاری هەرێم بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغداد بكەنەوە.
بەپێی زانیاریەكانی (خەڵك)، مەبەست لە سەردانەكە گفتوگۆكردن و یەكلاییكردنەوەی ئەو پێشنیازانەن لەبارەی پشكی هەرێم و دۆسیەی نەوت كراون و بڕیارە لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق كۆببنەوە.

لەكۆبوونەوەكەدا، پرسی بەشەبودجەی پارێزگاكان، ژمارەی پلەكانی دامەزراندن لە وەزارەتەكانی حكومەت و ئەو بابەتانەی پێویستیان بەیەكلاییكردنەوەیە گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت.

تا ئێستا شاندی هەرێمی كوردستان و بەغدا لەبارەی پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی ئەمساڵ نەگەیشتوونە رێككەوتن.