سەردێر

بە ڤیدیۆ؛ بارهەڵگرێك لە خاوەن پێداویستییەكی تایبەت دەدات

خەڵك-
لەسەر ڕێگای هەولێر- كەركوك بارهەڵگرێك لە كەسێكی خاوەن پێداویستی تایبەت دەدات و وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر دەڵێت: “دوای لێكۆڵینەوە دەركەوت شۆفێرەكە بێتاوان بووە”.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتژمێر 5:03 خوولەك لەسەر ڕێگای هەولێر- کەرکوک لەنزیک مەفرەقی قوشتەپە کەسێکی خاوەن پێداویستی تایبەت، کە کێشەی داون ساندرۆمی هەیە لەکاتی پەرینەوە لەشەقامی سەرەکی تووشی شێلان بووە و بەسەختی بریندار بووە.

ڕاشیگەیاند، لەکاتی لێکۆڵینەوە و تەماشاکردنەوەی ڤیدیۆی کامیراکانی چاودێری دەرکەوت کەسەکە لەشوێنێکی هەڵە و بەشێوەیەکی هەڵە لەشەقام دەپەڕێتەوە، بۆیە شۆفێری بارهەڵگرەکە ناتوانێت خۆی بەدوور بگرێت لەشێلانی.

جەختیشی كردەوە، بۆیە شۆفێرەکە بەبێتاوان دانرا لەڕووداوەکەدا.