خەڵك-
وتەبێژی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت ئەنجومەنەكە 100 ملیۆن دۆلاری بۆ كڕنی ڤاكسینی كۆرۆنا تەرخانكردوە.
حەیدەر مەجید وتەبێژی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە: ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بڕی 100 ملیۆن دۆلار لە قەرزەكانی بانكی نێودەوڵەتی بدرێت بەكڕینی ڤاكسینەكانی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا .
ئاماژەی بەوەشكردووە، جۆری ڤاكسینەكە وەزارەتی تەندروستی دیاریدەكات و پاشان بەهەماهەنگی نێوان هەردوو وەزارەتی دارایی و پلاندان لەگەڵ بانكی نێودەوڵەتی قەرزەكان دەدرێتەوە .
دوای ئەوەی وەزیری تەندروستی لە دانیشتنێكی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بارودۆخی نائاسایی تەندروستی خستوەتە روو ،بڕیارەكە دراوە.