سەردێر

‎كۆسرەت ڕەسول پێشوازی لە هاوسەرۆكانی یەكێتی كرد

گفتوو گۆ لەبارەی میكانیزمی چارەسەری كێشەكان كرا

خەڵك-
لە شاری سلێمانی دیدارێك لە نێوان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەكێتی نیشتیمانی و هاوسەرۆكانی ئەو حزبە بەڕێوەچوو.



پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە لە شاری سلێمانی، كۆسرەت ڕەسول عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پێشوازیكرد لە هەریەك لە بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان.

‎ دۆخی هەرێمی كوردستان و عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا تەوەری دیدارەكەبوو گفتوو گۆ لەبارەی میكانیزمی چارەسەری كێشەكان كرا.

‎دۆخی یەكێتی نیشتمانی كوردستان تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەبوو ئەنجومەنی باڵای سیاسی و هاوسەرۆكانی یەكێتی كۆك بوون كە دەبێ یەكێتی ڕۆڵی ئیجابی و یەكلاكەرەوە ببینێ لە دۆزینەوەی ڕێگاچارە بۆ كێشەكان و دابینكردنی مووچەو بژێوی وقووتی هاووڵاتیانی هەرێم لەچوارچێوەی دەستووری هەمیشەیی عێراق.
No description available.

No description available.

No description available.