سەردێر

چوار كارگە لە هەولێر داخران

خەڵك-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی پابەندنەبوونیان بە ڕێنماییەكان چوار كارگە داخران.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەڕیوەبەرایەتی كاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر بەشی چاودیری تەندروستی و تیمەكانی چاودێری تەندروستی هەستان بەئەنجامی هەڵمەتیكی گەڕان و پشكنین لەسنوری ناحیەی خەبات و دوای گەڕان و بەدواداچوون چوار كارگەی چبسیان داخست كە پابەندی ڕێنماییەكانی ‌پاراستنی تەندروستی نەبوون.

ئاشكراشیكرد، د.سەرهەنگ جەلال بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی كاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر ڕاگەیاند، تیمەكانی چاودێری تەندروستی لە گشت شوێنە گشتیەكان بە خشتەیەكی دیاریكراو ڕۆژانە سەردانی چێشتخانەو كارگە و سوپەرماركێتەكان دەكەن لە ڕێگەی تیمەكان بۆ ئەنجامدانی گەڕان و پشكنین لە هەولێر و دەورووبەری بۆ ئەم مەبەستە لە سنووری ناحیەی خەبات چوار كارگەی جپسیان داخست لەبەر نەبوونی مەرجەكانی تەندروستی و جێبەجێنەكردنی ڕێنماییەكانی بەرەنگابوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

وتیشی” مەبەستەش داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویست دەكەین لە كاتی بیننی هەر سەرپێچیەك تیمەكان ئاگادار بكەنەوە بۆ بەدواداچوون پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنەوە بكەن (07501182939).



هەلبژاردە

گرنگترینەکان