سەردێر

سكاڵا لەسەر سەرۆكایەتی و فراكسیۆنەكانی پەڕلەمان تۆمار كرا

خەڵك-

مامۆستایەكی زانكۆ سكاڵا یاساییی لەسەر دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمان و سەرۆكی سەرجەم فراكسیۆنەكانی پەڕلەمانی كوردستان تۆماركرد.

د.دڵشاد محەمەد مامۆستای زانكۆ لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندن سكاڵام لەسەر سەرۆكایەتی پەڕلەمان و سەرجەم فراكسیۆنەكان تۆماركردووە، ئەویش بەهۆی ئەو هەموو بەڵێنەی كە بەخەڵكیاندا لە هەموو بوارەكاندا و هیچ كامێكیش لەو بەڵێنانەی كە داویانە جێبەجێ نەكراوە.

وتیشی”لێكدانەوەی بۆ خەرجی بانگەشەی هەڵبژاردن كردووە و بۆ هەرخولێك بڕەپارەیەكی زۆر خەرجكراوە، كە دەگاتە هەزار دەفتەر دۆلار، بۆیە سكاڵای لەسەر سەرجەم پەڕلەمانتاران تۆماركردوە بەو پەڕلەمانتارانەشی كە خانەنشین بوون، چونكە ئەوان بارگرانیان دروستكردووە و هیچ هەڵوێستێكیشیان نیە كە بۆ خەڵك جێگەی بایەخ بێت و هەڵوێستێكی ڕوونیان نەبووە”.

ئاشكراشیكرد، پەڕلەمانتار دەبێت پسپۆڕییەكی هەبێت، بەڵام بەداخەوە لەماوەی ڕابردوودا كارەكانیان گۆڕدرابوو بۆ گۆڕینی تاریخ بۆ بەروار، بەروار بۆ تاریخ، خەڵك بێمووچەیە دەبێت پەڕلەمان هەڵوێستی ڕوونی هەبێت.

ڕوونیشیكردەوە، پەڕلەمانتاران لە ئێستادا لەبری بەدواداچوون و چاودێریكردن ڕۆڵی ڕۆژنامەنووسان دەبینن.