سەردێر

كۆبوونەوە یەكلاكەرەوەكەی بەغدا ئەنجام دەدرێت

خەڵك-

ئەمڕۆ یەك شەممە شاندی دانوستانكاری هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی بەمەبەستی گفتوگۆكردن دەربارەی بودجە و شایستە ‌داراییەكانی هەرێمی كوردستان دەگەڕێتەوە بەغدا.

فارس عیسا نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا بە ئانادۆڵی ڕاگەیاند، شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەیەكی گرنگ ئەنجام دەدات، چونكە لە كۆبوونەوەی ڕابردوودا، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەران ڕاسپێردرا بوو كە لەگەڵ لایەنەكانی شیعە قسە بكات و هەڵویستی فەرمیی ئەو لایەنانە بزانرێت.

وتیشی”بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە، شاندی دانوستانكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغدا بكات بە مەبەستی ئەنجامدانی كۆبوونەوە و گفتوگۆكردن”.

ئاشكراشیكرد، كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ لەگەڵ لیژنەی دارایی گرنگە و ڕەنگە یەكلاییكەرەوە بێت، چونكە بابەتی بودجە لەسەر پشكی هەرێمی كوردستان ماوە، ئێمەش ڕووئیا و داتاكانمان داوەتە دەست لیژنەی دارایی و چاوەڕوانین كە بۆچوونی فەرمیی ئەوان وەرگرین”.