سەردێر

پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ یەك شەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دەستپێكردنی باران لە كاتەكانی نیوەڕۆ و دوای نیوەڕۆ، ناوچە شاخاوییە بەرزەكان و سنوورییەكان بەفر بارینی دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ دوو شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، ناوچە شاخاوییەكانیش نیمچە هەور و پلەكانی گەرماش دادەبەزن.