سەردێر

دادگای سلێمانی ڕاگەیەنراوێكی لەبارەی مووچەوە بڵاو كردەوە

خەڵك-
سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ مووچەی فەرمانبەرانی ناوشار و دەرەوەی شار دابەشدەكرێت.

لە راگەیەندراوێكدا دادگای سلێمانی بڵاویكردووەتەوە كە سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی ئاگاداری دادوەران و فەرمانبەرانی ناوشار و دەرەوەی شار دەكات كە ئەمڕۆ یەكشەممە مووچەكانیان دابەشدەكرێت، داواشدەكات هەمووان ئامادەبن بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان.

دادگاكە هیچ ئاماژەیەكی بە هۆكاری دواخستنی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی نەداوە كە بە گوێرەی خشتەی دابەشكردنی مووچە بووایە دەبوو پێشتر مووچەكانیان دابەشبكرایە.

رۆژی ٢٤ی ئەم مانگە حكومەتی هەرێم دەستیكرد بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی.