سەردێر

دوای ڕێكنەكەوتن، كورد لە عێراق دەكشێتەوە؟

خەڵك-

ئەندامێكی پەڕلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، كشانەوە لە عێراق ئەگەرێكی قورسە.

بڕیارە ئەم هەفتەیە كێشەكانی هەرێم و بەغدا لەسەر بودجە و شایستە داراییەكانی هەرێم كۆتا بڕیاری لێبدرێت، بەڵام وەك بەرپرسانی عێراق و هەرێم ئاماژەی بۆ دەكەن، ئەگەری ڕێكەوتن دوورە و هۆكارەكەشی بۆ نەبوونی متمانە دەگەڕێتەوە، لە ئەگەری ڕێكنەكەوتنی نێوانیشیان كورد پرسی كشانەوەی لە عێراق تاوتوێ نەكردووە.

جەمال كۆچەر ئەندامی پەڕلەمانی عێراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند،
هەرچەندە هەرێم و عێراق ڕێكنەكەون، بەڵام باوەڕناكەم كورد بكشێتەوە، چونكە ئەو پرسە قورسە.

وتیشی”كورد هەمووی یەك هەڵویست و یەك دەنگ نییە و لاوازە و ناشتوانیت بەشێوەیەكی تەواوەتی بایكۆتی عێراق بكەیت”.