خەڵك-
وەزارەتی بەرگری توركیا ئاشكرایدەكات، بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە عەفرین لانی كەم 5 كەس كوژران.
وەزارەتی بەرگری توركیا لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، تەقینەوەكە لە ناوچەیەكی قەڕەباڵغی نێوەندی شارەكە ڕوویداوە و 22 كەسیش بریندار بوون و هێزەكانی پاراستنی گەل “یەپەگە” بەو تەقینەوەیە تۆمەتبار دەكات.
لای خۆشییەوە، بەرگری شارستانی خۆجێی لە شاری عەفرینی ڕۆژئاوای كوردستان ڕایگەیاند، ژمارەی كورژاوەكان شەش كەس بوون و منداڵێكیشی تێدایە.
ئەمەش لەكاتێكدایە، تاكو ئێستا هیچ لایەنێك تەقینەوەكەی عەفرینی لە ئەستۆ نەگرتووە.