سەردێر

گرفتی تەكنیكی كارەبا چارەسەر كرا

خەڵك-

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، گرفتە تەكنیكیەكەی داناغاز چارەسەر كراو كارەبا ئاسایبووەوە.

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، هاوبەشانی بەڕێز ئاگادار دەكەینەوە پاش ئەوەی كاتژمێر 7ی ئێوارەی ئەمشەو گرفتێكی تەكنیكی لەكێڵگەی كۆرمۆری غازی ڕوویدا و بووەهۆی ڕاوەستانی پەستانی غاز و كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا، لەئێستادا گرفتەكە چارەسەركراو دابەشكردنی كارەبای نیشتمانی ئاسایبووەتەوە.

ئاشكراشیكرد، وەزارەتی كارەبا دەستخۆشی لەوەزارەتی سامانە سروشتیەكان و كۆمپانیای داناغاز و تیمەكانی كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێم و پارێزگاكان و كارمەندانی ئێشكگری وێستگەكان دەكات كە بەزووترین كات گرفتەكەیان چارەسەركرد و ڕێگایان نەدا كاریگەریی خراپی لەسەر سیستەمی كارەبا و كوژانەوەی گشتی بكات.