سەردێر

تووشبووانی كۆرۆنا 103 ملیۆنی تێپەڕاند

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 103 ملیۆن و 138 هەزار و 668 حاڵەت.
بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 8:30ی ئەمڕۆ یەك شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 103 ملیۆن و 138 هەزار و 668 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 2 ملیۆن و 229 هەزار و 505 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

هەر بەپێی ئامارەكان تاكو ئێستا 74 ملیۆن و 759 هەزار و 867 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە 26 ملیۆن و 655 هەزار و 740 كەس و 450 هەزار و 381 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.