سەردێر

كۆنسوڵی فەڕەنسا پاڵپشتی بۆ پێشمەرگە دووپات دەكاتەوە

خەڵك-
كۆنسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێمی كوردستان، ئۆلیڤیێ دیكۆتینی، پاڵپشتی وڵاتەكەی بۆ هێزی پێشمەرگە دووپاتدەكاتەوە.

دیكۆتینی كۆنسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێمی كوردستان لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، ئاماژەی بەوەكردووە كە پێشمەرگە هاوبەشی هێزی فەڕەنسایە و پشتیوانی وەزارەتی دەرەوەی بۆ پاڵپشتی هێزی پێشمەرگە دووپاتكردووەتەوە.

وتوشیوتی، لە بواری هەڵگرتنەوەی مین دا وەزارەتی كاروباری دەرەوەی فەڕەنسا پاڵپشتی هێزی پێشمەرگە دەكات لە رووی مەشقپێكردنەوە.

كۆنسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێمی كوردستان، ئۆلیڤیێ دیكۆتینی، لە تویتەكەیدا نوسیوویەتی: پێشمەرگە هاوبەشی ئێمەن لە جەنگی دژ بە داعشدا، سەنتەری قەیرانەكان و پشتیوانی وەزارەت بۆ ئەورووپا و كاروباری دەرەوە، پاڵپشتی مەشقەكانی پێشمەرگە دەكەن بۆ هەڵگرتنەوەی مین.