سەردێر

بەوێنە؛ لە%40ی بڕاند بازاڕ بەرهەمی خۆماڵییە

داوایان لەكۆمپانیاكان كردووە، كە داشكاندن بۆ نرخەكان بكەن، بەهۆی ئەم دۆخەی هاووڵاتییانەوە

 

بۆ ماوەی دە ڕۆژ بازاڕێك بە بەشداری 80 كۆمپانیا و كارگە لە شاری سلێمانی كراوەتەوە، كە كۆمەڵێك بەرهەم و پێداویستی ڕۆژانەی هاووڵاتیانی تێدا نمایشكراوە و لەسەدا 40ی بەرهەمی خۆماڵییە.

شاهۆ جەودەت، بەڕێوەبەری كۆمپانیای شارپلاین، كە ڕێكخەری بڕاند بازاڕە بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەم بازاڕەیان لەناو كارگەی جگەرەكەی سلێمانی كردۆتەوە، كە ماوەی 10 ڕۆژ دەخایەنێت و لەكاتژمێر 10 بەیانی بۆ نۆی شەو كراوەیە.

ئاماژەی بە ئەوەشدا ، 80 كۆمپانیا بەشداری بازاڕەكەیان كردووە، كە سەدا 40 یان بەرهەمی ناوخۆیین، ئەوانی دیكەش كۆمپانیای خۆماڵین و وەكالەتی كۆمپانیا جیهانییەكانیان هەیە.

باسی لەئەوەشكرد، داوایان لەكۆمپانیاكان كردووە، كە داشكاندن بۆ نرخەكان بكەن، بەهۆی ئەم دۆخەی هاووڵاتییانەوە ، بەڵام مەرج نییە هەموویان داشكاندنیان كرد بێت ، چونكە بەشێك لەئەوانیش بەهۆی دابەزینی بەهای دینارەوە لەزەرەردان.

ئەوەشی خستەڕوو، خەڵك بەشێوەیەكی بەرچاو ڕوودەكەن بازاڕەكە، بەڵام لەكاتژمێرەكانی بەیانیاندا كەمێك چۆڵترە بەهۆی دەوام و مەژغەڵەتی هاووڵاتییانەوە.

لەناو پێشانگاكەدا چەند هەوڵێكی خێرخوازی هەن، بۆ نمونە چەند بۆكسێك بەمەبەستی كۆكردنەوەی كۆمەكی بۆ نەخۆشخانەی هیوا دانراون، كە هاووڵاتیان لەوێوە دەتوانن هاوكارییەكانیان پیشكەش بەنەخۆشانی شێرپەنجە بكەن، لەلایەكی دیكەوە دەتوانی جلوبەرگ بكڕیت و داهاتەكەی پێشكەش بەكەمدەرامەتان دەكرێت.

ڕێكخەری بڕاند بازاڕەكە، لەبارەی ئامانجی كردنەوەی بازاڕەكە ئەوەی خستەڕوو، یەكەم، ناساندنی بڕاندە ناوخۆییەكان، دووەم، ئاسان بەردەستی كاڵاكان و هەرزان بازاڕی، سێیەم، كۆكردنەوەی هاوكاری و كۆمەكی بۆ نەخۆشخانەی هیوا.

ئەوەشی ئاشكراكرد، پلانیان هەیە لە مانگی ئاداردا پێشانگایەكی دیكە بكەنەوە بەداشكاندنی لەسەدا 50.

جیاواز لەپێویستییە ڕۆژانەییەكان، ژمارەیەك تابلۆ لەدەروازەی بازاڕەكەدا نمایشكراون، كە كێشراوی دەستی نەخۆشانی شێرپەنجەن و هاووڵاتییان دەتوانن بیانكڕن.

ساڵانە لەشاری سلیمانی چەند بازاڕێكی لەم شێوەیە دەكرێنەوە، كە تێیدا كۆمپانیا و كارگە و خاوەنكارەكان بەرهەمەكانیان نمایشدەكەن، كە هەندێكیان داشكاندن لەنرخەكاندا دەكەن.

سلێمانی ـ نزار جەزا

No description available.No description available.No description available.No description available.No description available.No description available.No description available.No description available.No description available.No description available.No description available.No description available.No description available.No description available.No description available.No description available.No description available.No description available.