خەڵك-
ماڵێك لە گەڕەكی زراعەی هەولێر سووتاو دایكێك و سێ منداڵی تێدا رزگاركران.
سەركەوت كاڕەش وتەبێژی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ تیمەكانمان ئاگادار كرانەوە لە گەڕەكی زراعە ماڵێك گڕی گرتووە، دەسبەجێ تیمەكان گەبشتنە شوێنی ڕووداوەكەو توانرا دایكێك و سێ منداڵ ڕزگار بكرێن.
وتیشی، ژووری میوان و چێشتخانەكەیان گڕی گرتبوو لەگەڵ بەشێكی هۆڵەكەیان بۆیە دایكەكەو سێ منداڵەكە لەژوورێكی دیكە گیریان خواردبوو نەیان دەتوانی بێنە دەرەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دایكەكە زۆر هەوڵی ڕزگاركردنی خۆیی و منداڵەكانی دابوو بەو هۆیەوە توشی تەنگە نەفەسی و لە هۆش خۆچوون بوبو توانرا ڕەوانەی نەخۆشخانە بكرێت و ئێستا باری تەندروستی جێگیرە.
سەبارەت بە هۆكاری ڕوودانی ڕووداوەكە سەركەوت كاڕەش وتی، تائێستا نازانرێت هۆكاری ئاگرەكە چی بوەو لەوكاتەدا دایك و منداڵەكان خەوتون و ئاگاداری كەوتنەوەی ئاگرەكە نەبوون و لە ئێستادا لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.