سەردێر

كۆلێژێك سبەی دەست به خوێندنی ناو كەمپس دەكاتەوە

كۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دەوامی خوێندكارانی سەرجەم قۆناغەكان لەناو كەمپس دەست پیدەكاتەوە و پێویستە هەموو لایەك پابەندی رێنماییە تەندروستی و خۆپارێزییەكان بن.

كۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی لە سلێمانی لە ئاگادارییەكدا بڵاویكردەوە، خوێندكارانی سەرجەم بەشەكانی كۆلێجەكەمان ئاگادار دەكەین ، لە سبەینێ یەكشەممە دەوامی ناو كەمپس دەستپێدەكات، بۆ قۆناغەكانی ١ و ٢ و ٣ و ٤ بەپێی خشتەیەكی دیاریكراو، كە لەبەشەكانتانەوە بۆتان دانراوە.

ڕاشیگەیاندووە، پێویستە هەموو لایەك پابەندی ڕێنماییە تەندروستی و خۆپارێزییەكان بن.