سەردێر

عێراق، ڕێژەی چاكبوونەوەی كۆرۆنا 95.5% ی تێپەڕاند

590 هەزارو 857 كەس چاك بوونەتەوە

 

خەڵك-
بەپێی ئامارێكی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 775 كەسی دیكە توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ڕێژەی چاك بوونەوەش گەیشتە 590 هەزارو 857 كەس.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئەمڕۆ شەممە لە ‌راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە 24 كاتژمێری رابردودا 775 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و كۆی گشتی توشبوان گەیشتە 61 هەزارو 992توشبو.

‌ئاماژەی بەوەشكردوە، 13 هەزارو 17 توشبوی كۆرۆناش چاكبونەتەوە و كۆی گشتی چاكبوانی كۆرۆنا گەیشتە 590 هەزارو 857 كەس كە دەكاتە % 95.5 .

 

 

لەڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەش هاتووە، لە دوێنێوە پێنج توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، كۆی گشتی گیانلەدەستدانیش بە كۆرۆنا لە عێراق گەیشتە 13 هەزار و 41 كەس.