خەڵك-
وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، بەهیچ شێوەیەك خوێندن نافەوتێت و بەئەگەرێكەوە وادەیەك بۆ دەستپیكردنەوەی خوێندن ڕادەگەیەنێت.
ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم بە رۆژنامەنوسانی رایگەیاند، ئەگەر ئامارەكان بەم جۆرەی ئێستا بەردەوام بێت و دۆخەكە گونجاو بێت، ئەگەر هەیە لە ٦ی شوباتدا خوێندن دەستپێبكاتەوە.
وتیشی، بە هیچ شێوەیەك دەوامی خوێندن نافەوتێت و هەردوو وەرزی خوێندن دەخوێنین بە شێوەیەك كاریگەری لەسەر كوالێتی خوێندن نەبێت.
باسی لەوەشكرد، لە 2ی شوباتدا كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا دەكەن و لەوبارەوە بڕیاردەدەن.