سەردێر

كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق؛ 15 ملیۆن هاووڵاتی ناوی نوێكردووەتەوە

خەڵك
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت ، 15 ملیۆن هاووڵاتی ناوی خۆیان لە تۆماری دەنگدەران نوێكردووەتەوە، دەشڵێت،”لەكۆی 235 حیزب تەنها 52 یان دەستیان بە تۆماركردنی ناوەكانیان كردووە”.

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە ئێستادا 15 ملیۆن هاووڵاتی ناوی خۆیان لە تۆماری دەنگدەراندا نوێكردووەتەوە و هەروەها لەكۆی 235 حیزب كە مۆڵەتی فەرمیان هەیە، 52 لایەنیان دەستیان بەتۆماركردنی ناوەكانیان كردووە بۆ بەشداریكردنی هەڵبژاردنە گشتییەكان.

ئاماژە بۆئەوەشكراوە، كەرێژەی بەشداری هاووڵاتیان و خۆتۆماركردنیان لەسیستەمی بایۆمەتری گەیشتووەتە لەسەدا 60، لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانیش بە ڕێژەی هەولێر % 57، سلێمانی % 64، دهۆكیش % 66.

ئاشكراشیكردووە، كە لە ئێستادا لە كۆی 27 هاوپەیمانی سیاسی نێوان پارتەكان، تەنها 4 هاوپەیمانێتی خواستی خۆیان دەربڕیوە بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردن.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان