بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی هەولێر ڕایدەگەیەنێت ، پێمان سەیرو سەمەرەیە خەڵكانێك پیان وابێ بەرگریكردنی مامۆستایانی ئایینی لەپێشمەرگەو خاك و سەركردەو رەمزە نەتەوەیەكانمان پێیان وابێ كارێكی نامۆیە.
بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، لەهەندێ پەیجی چەواشەكار وا بڵاوكراوەتەوە ،كە گوایا لەمزگەوتی “اسراو و معراج” كە مامۆستای بەڕێز وتاروخوێن لە تەوەری وتاری هەینی ئەمڕۆ كە تایبەت كرد بوو بە بەرگریكردن لەكوردستان مزگەوت چۆڵ بووە و نوێژ خوێنان رۆیشتوون.
ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، كە مامۆستا مەلا رعد ئۆمەربلی ماوەیەكی زۆر كەمە و چەند هەینیەكە ووتار لەو مزگەوتە دەخوێنێتەوە وبەم ھۆیەوە خەڵكێكی “توندڕەوی راسپێرداو “كە تەنیا چەند كەسێكن كەژمارەیان ١٥ كەس كەمتر بووە قبوڵیان نەبووە چوونەتە دەرەوەی مزگەوت، لەكۆی ھەزار كەس كەئامادە بوون لەمزگەوت ئەمەش نەكاریگەری ھەبووە ، نە وتاریش وەستاوە بەڵكو وتارو نوێژ زۆر بەباشی كۆتایی ھاتووە .
راگەێندرواێك لە ئەوقافی
پارێزگای ھەولێرەوە
لەھەندێ پەیجی چەواشەكار گوایا لەمزگەوتی “اسراو و معراج” كەمامۆستای بەڕێز وتاروخوێن لە تەوەری وتاری ھەینی ئەمڕۆ كە تایبەت كردبوو بە بەرگری كردن لەكوردستان مزگەوت چۆڵ بووە و نوێژ خوێنان رۆیشتوون
ئێمە لە بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ھەولێر رایدەگەێنین
یەكەم ”
مامۆستا مەلا رعد ئۆمەربلی ماوەیەكی زۆر كەمە و چەند هەینیەكە ووتار لەو مزگەوتە دەخوێنێتەوە وبەم ھۆیەوە خەڵكێكی “توندڕەوی راسپێرداو “كە تەنیا چەند كەسێكن كەژمارەیان ١٥ كەس كەمتر بووە قبوڵیان نەبووە چوونەتە دەرەوەی مزگەوت، لەكۆی ھەزار كەس كەئامادە بوون لەمزگەوت ئەمەش نەكاریگەری ھەبووە ، نە وتاریش وەستاوە بەڵكو وتارو نوێژ زۆر بەباشی كۆتایی ھاتووە
دووەم ”
پێمان سەیرو سەمەرەیە خەڵكانێك پیان وابێ بەرگری كردنی مامۆستایانی ئایینی لەپێشمەرگەو خاك و سەركردەو رەمزە نەتەوەیەكانمان پێیان وابێ كارێكی نامۆیە بەڵام پێیان ئاسایی بێ سوكایەتی بەبەھا پیرۆزەكان بكرێت، ئەو كولتورە نەشیاوە خزمەتی كوردستان و ئایندەمان ناكات ئێمە تەئكید دەكەینەوە بەشانازیەوە بەرگری لە پیرۆزیەكانی كوردستان دەكەین ، ئەگەر ئەو بەرگریە نەبووایە ئەوكەسانەی كە ئێستا قسەی ناشرین و زبر دەكەن ئەو ئازادیایەیان نەدەبوو ئێستا خەڵكێكی بێگانە لەكوردستان ئیھانەی شەرەف و كەرامەتی میللەتەكەمانیان دەكرد
بۆیە بەرگری كردن لەنیشتیمان و وڵات بەواجبێكی شەرعی نیشیتمانی دەزانین لەسەر ئەم پەیامەش بەردەوام دەبین ،
بەسوپاسەوە ھەزاران مامۆستای كوردستان بەئەوپەری دڵسۆزیەوە باسی رێزگرتنیان لە پیرۆزیە كانی میللەتەكەمان كردوە، ئێمە تەئكید لە بنەمای رێز لێگرتن دەكەینەوە بۆ ھەموو لایە ك بەڵام ھەركەس و لایەنێ بیانەوێ دەست وەربدەنە كاروباری وتارو پشێوی دروست بكەن بەدڵنیایەوە روبەرووی یاسا دەبنەوە
بەڕێوەبەرایەتی
ئەوقافی پارێزگای ھەولێر
٢٩⁄١⁄٢٠٢١