سەردێر

تەندروستی عیراق؛ توشبوون و مردن بە كۆرۆنا زیادی كردووە

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرایدەكات ، 954 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 1280 كەسیش چاكبوونەتەوە و 12 حاڵەتی مردنیش هەبووە .

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 38 هەزار و 761 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 954 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە كەركوك 59 سلێمانی 15 و هەولێر 11 حاڵەت و دهۆك 42 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە ، كە 1280 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 202 و هەولێر 63 و دهۆك 268 و كەركوك 78 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 12 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و لەو ژمارەیەش تەنها 1 حاڵەتی لە سلێمانی تۆماركراوە و بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 13036 كەس.
هەر لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، كە ڕێژەی چاكبوونەوە لە سەرتاسەری عیراق بۆ 95.4 % بەرزبۆتەوە.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە