سەردێر

دەنگ لەسەر پڕۆژە بودجەی 2021 ی عیراق دەدرێت

خەڵك
پڕۆژە یاسای بودجە گەیشتووەتە قۆناغێكی باش و زیاتر لە %80ی بابەتە گرنگەكانی لەلایەن لیژنەی دارایی پەڕلەمانەوە یەكلاكراونەتەوە و پێشبینی دەكرێت هەفتەی داهاتوو دەنگی لەسەر بدرێت.

میدیاكان لە زاری ئەندامانی پەڕلەمانی عیراقەوە بڵاویانكردۆتەوە، كە پێشبینی دەكرێت هەفتەی داهاتوو دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 بدرێت، لە ئێستادا گۆڕانكارییە گەوهەرییەكان ئەنجامدراون، كە لە گرنگترینیان كەمكردنەوەی خەرجی گشتی حكومەتی عیراقە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لەماوەی ئەم چەند هەفتەی ڕابردوودا كێشە هەرە ئاڵۆزەكانی نێو پڕۆژ یاساكە یەكلانەكراوەتەوە ،كە دۆسیەی شایستە داراییەكانی هەرێم گرنگتریانە لە چوارچێوەی پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، كە پێشبینی دەكرێت هەفتەی داهاتوو دەنگی لەسەر بدرێت.

 



هەلبژاردە

گرنگترینەکان