سەردێر

شەش عیراقی لە فڕۆكەخانەیەكدا دەستگیركران دەیانویست بچنە ئەوروپا

خەڵك-
دەسەڵاتدارانی ئەمنی لە لوبنان، دەستگیركردنی شەش عیراقی ڕادەگەیەنن كە هەوڵیلنداوە بەرەو وڵاتێكی ئەوروپایی سەفەر بكەن.

ئاژانسی نیشتمانی بۆ میدیا لە لوبنان ڕایگەیاند”ئاشایشی گشتی فڕۆكەخانە، شەش عیراقی ڕاگرت كە هەوڵیاندەدا لەڕێی بارەگای گشتی فڕۆكەخانەكە و بە فڕۆكەیەكی تایبەت بەرەو یەكێك لە وڵاتە ئەوروپاییەكان سەفەر بكەن”.

ئاژانسەكە دەڵێت”ئەو عیراقیانە هەوڵیاندەدا دۆسێی پەنابەری سیاسی خۆیان پێشكەش بكەن، بەڵام هەوڵەكەیان سەرپێچی بنەما شەرعی و یاساییەكان بوو”.