سەردێر

بەغدا، تۆمەتبارێك دەستگیركرا دەیویست بەرەو هەرێمی كوردستان هەڵبێت

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی قەڵاچۆكردنی تاوان لە بەغدای پایتەخت، دەستگیركردنی كەسێك ڕادەگەیەنێت كە تۆمەتبارە بە كوشتنی یەكێك لە كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەكەی.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی قەڵاچۆكردنی تاوان لە بەغدابڵاوكرایەوە” هێزەكانی قەڵاچۆكردنی تاوان لە بەغدا توانییان كەسێك دەستگیربكەن كە تۆمەتبارە بە كوشتنی یەكێك لە كارمەندەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی قەڵاچۆكردنی تاوانە”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”تۆمەتبارەكە لەكاتێكدا دەستگیركرا كە دەیویست بەرەو هەرێمی كوردستان هەڵبێت”.

دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارە لەكاتێكدایە كە پێشتر بەڕێوەبەرایەتی قەڵاچۆكردنی تاوان لە بەغدا، كوژرانی یەكێك لە كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەكەی ڕاگەیاندبوو.