سەرۆكی ئەمریكا هۆشداری دەدات لەبارەی كاریگەرییەكانی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا.
جۆ بایدن سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا هۆشداری دا لەبارەی كاریگەرییەكانی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا و ڕایگەیاند، چیتر ناتوانن دانیشن و سەیری گۆڕانكارییە مەترسیدارەكانی ژینگە و كەشوهەوا بكەن، چونكە هاووڵاتیان لە پیسبوونی كەشوهەوا نیگەرانن و داهاتوویان لەمەترسیدایە.
لای خۆیەوە جۆن كێری نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا، بۆ كاروباری كەشوهەوا ڕایگە:یاند ئەمریكا بە فەرمی گەڕاوەتەوە بۆ ڕێككەوتنی كەشوهەوای پاریس و ڕۆژی 22ی نیسان كە هاوكاتە لەگەڵ ڕۆژی زەوی كۆنگرەی تایبەت بەژینگە و كەشوهەوا دەبەستن و كۆتایی ئەمساڵیش كۆنگرەی كەشوهەوای نەتەوە یەكگرتووەكان دەبەسترێت.
خەڵك – بەشی هەواڵ