سەردێر

یەكێتی لە سلێمانی سەرۆكی فراكسیۆنی دیاریكرد

 

سەرۆكی فراكسیۆنی سەوز لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، ئەمڕۆ یەكەم كۆبونەوەمان وەك سەرۆكی فراكسیۆن لەگەڵ هاوسەرۆكی یەكێتی ئەنجامدا و وەك فراكسیۆنیش ئامادەییمان دەربڕی بۆ هەر بڕیار و هەنگاوێك لەچوارچێوەی ئەنجومەن، كە مووچە خۆران لەم بارودۆخە نالەبارەی دارایی ڕزگاری ببێت.

ڕزگار حەمە نوری، سەرۆكی فراكسیۆنی سەوز لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، پێشتر ئەو پۆستەم وەرگرتووە وەك سەرۆكی فراكسیۆن بەڵام بەهۆی هەندێك ڕیكارەوە مایەوە، بەڵام یەكلابوونەوەی پۆستەكە بۆ 9-1-2021 دەگەڕێتەوە.

ڕاشیگەیاند، ئەمڕۆش وەك سەرۆكی فراكسیۆن و هاورێی لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەن و ئەندامانی فراكسیۆن لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی ، هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبوینەوە وەك فراكسیۆنی سەوز ئامادەییمان دەربڕی بۆ هەر بڕیارو هەنگاوێك لەچوارچێوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كەدانیشتوانی سنووری جوگرافی ئەنجومەنەكەمان لەم بارودۆخە نالەبارەی دارایی ڕزگاری ببێت .