سەردێر

تەندروستی سلێمانی؛ لەساڵێكدا 6720 نەشتەرگەری دڵ كراوە

خەڵك

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، لەماوەی ساڵی ڕابروودا نزیكەی 7 هەزار نەشتەرگەری جۆراوجۆر لەنەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ ئەنجام دراوە و نزیكەی 14 هەزار نەخۆشیش لەو نەخۆشخانەیە داخڵ بوون.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ئامارێكدا بڵاویكردەوە، لەماوەی ساڵی ڕابروودا 6 هەزار و 720 نەشتەرگەری جۆراوجۆر لەنەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیەش 3 هەزار و 848 نەشتەگەری قەستەرە و 2 هەزار و 553 نەشتەرگەری دانانی باڵۆن بووە.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، هەر لەماوەی ساڵی ڕابردوودا 13 هەزارو 863 نەخۆش لەنەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ داخڵ بوون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و 230 حاڵەتی گیان لەدەستدان لەو نەخۆشخانەیە تۆماركراوە.