سەردێر

بەرهەم ساڵح نامەیەكی دەستنووسی لە شا عەبدوڵای دووەم پادشای ئوردن پێگەیشت

سەرۆككۆماری عێراق ڕایدەگەیەنێت ، هەماهەنگی سێ قۆڵی نێوان عێراق و ئوردن و میسر كە بونیادنراوە لەسەر هاریكاری ستراتیژی هاوبەش، بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و توندڕەوی و كەمكردنەوەی گرژی و قەیرانەكانی ناوچەكە و دروستكردنی سیستەمێك بۆ ئاشتی و ئارامی لە ناوچەكەدا شتێكی گرنگە.

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢١/١/٢٨ لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازی كرد لە بەشر خەساونە، سەرۆك وەزیرانی ئوردن بە ئامادەبوونی ھەردوو وەزیری دەرەوەی عێراق و ئوردن و لەبارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان ھەردوو وڵات گفتوگۆكرا.

لە سەرەتای دیدارەكەدا سەرۆك وەزیرانی ئوردن سڵاو و ڕێز و نامەیەكی دەستنووسی شا عەبدوڵای دووەم پادشای ئوردنی گەیاندە سەرۆك كۆمار، لە هەمان كاتدا سەرۆك بەرھەم سڵاو رێزی خۆی ئاڕاستەی شا عەبدوڵای دووەم كرد لە رێگەی سەرۆك وەزیران.

هاوكات سەرۆك كۆمار دووپاتیكردەوە لە پەرەپێدانی هاریكاری دوو قۆڵی نێوان عێراق و ئوردن، هەروەها جەختیكردەوە لەوەی عێراق بەگرنگییەوە دەڕوانێتە بونیادنانی پەیوەندیەكی پێشكەوتوو لە تەواوی بوارەكان لەگەڵ ئوردن لە پێناو بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی هەردوو گەلی برا و هەنگاونان بەرەو فراوانكردنی لێكتێگەشتنە ھاوبەشەكان كە رێككەوتنی لەسەركراوە لە نێوان ھەردوو وڵات.

ھاوكات سەرۆك كۆمار ئاماژەیكرد بە گرنگی چاودێریكردنی هەماهەنگی سێ قۆڵی نێوان عێراق و ئوردن و میسر كە بونیادنراوە لەسەر هاریكاری ستراتیژی هاوبەش، هەروەها بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و توندڕەوی و كەمكردنەوەی گرژی و قەیرانەكانی ناوچەكە و دروستكردنی سیستەمێك بۆ ئاشتی و ئارامی لە ناوچەكەدا.

وێنەکە ڕەنگە ئەمانە لەخۆبگرێت: ‏‏‏‏یەک کەس یان زیاتر‏، ‏خەڵک راوەستاون‏‏ و ‏لە ژوورەوە‏‏‏

وێنەکە ڕەنگە ئەمانە لەخۆبگرێت: ‏‏‏‏‏یەک کەس یان زیاتر‏، ‏دانیشتنی خەڵک‏‏، ‏‏خەڵك لەسەر شانۆ‏، ‏مێز‏‏‏ و ‏لە ژوورەوە‏‏‏وێنەکە ڕەنگە ئەمانە لەخۆبگرێت: ‏‏١ کەس‏، ‏‏‏دانیشتن‏ و ‏جلی تایبەت‏‏‏‏