سەردێر

ڕۆژهەڵاتی كوردستان؛دوو كرێكار لەكاتی كاركردندا گیان لەدەستدا

 

دوو كرێكاری خەڵكی شارەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە كاتی كاركردن و بەهۆی ڕووداوی كارەوە گیانیان لە دەستدا، كە لە كاتی خاوێنكردنەوەی كوورەی كارگەكە كەوتووەتە ناو ئاگرەوە .

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە، كرێكارێك لە كاتی كاركردن لە كارگەی چیمەنتۆی كوردستان لە شاری سنە لە كاتی خاوێنكردنەوەی كوورەی كارگەكە كەوتووەتە ناو ئاگر و دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.

باسی لەوەشكردووە، كە ناسنامەی ئەو كرێكارە كە ماوەی ١٠ ساڵ بووە لەو كارگەیە ئیشی كردووە ”عەلی ڕەزا حەق مورادی“ ڕاگەیەندراوە.

هاوكات كرێكارێكی تەمەن ٧٠ ساڵی خەڵكی مەهاباد بە ناوی ‌ئەحمەد مەزڵووم لە كاتی كاركردنی لە بینایەكی تەواو نەكراو بەهۆی تەشەنەی گازەوە گیانی لەدەستداوە.