سەردێر

تەندروستی هەرێم؛ چاكبوونەوە 14 جار لە توشبوون بە كۆرۆنا زیاترە

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 73 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 2 كەسیش گیانیان لەدەستداوە و 970 كەسیش چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە ، 4333 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 15 كەس و سلێمانی 12 كەس و لە گەرمیان 6 كەس و دهۆك 40 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 970 كەس چاكبوونەوە و 2 كەسیش گیانیان لەدەستداوە كۆی گشتی مردن بە كۆرۆنا گەیشتە 3466 كەس .

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە