سەردێر

باڵیۆزی ئەمریكا‌و سەرۆك وەزیران كۆبوونەوە

خەڵك-
ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا كە ڕۆب واڵەر كونسوڵی گشتی ئەمەریكا لە هەولێر بەشداربوو، بارودۆخی عێراق و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و ئەمریكا تاووتوێ كرا.

سەرۆكی حكومەت ئاماژەی بەوەدا كە جێی خۆشحاڵییە، سەرۆكی نوێ و بەڕێوەبەرایەتی نوێی ئەمەریكا ، شارەزا و ئاگاداری بارودۆخی عێراق و هەرێمی كوردستانن و ئامادەین بۆ كاركردن و هەماهەنگیكردن بۆ بەهێزتركردن و برەودان بە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ ئەمەریكا لە هەموو بوارەكاندا.