سەردێر

“مەترسی لەسەر هەرێم هەیە”

خەڵك-

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند مەترسی گەورە لەسەر هەرێمی كوردستان هەیە، هەوڵ بۆ لەنێوبردنی هەرێمی كوردستان هەیە.

رۆژ نووری شاوێس ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكدا رایگەیاند، هەر لەسەرەتاوە هێزە شیعەكانی عێراق هەوڵی بەهێزكردنی مەركەزییەتیانداوە و لایان دروستبووە خۆیان دەتوانن عێراق بەڕێوەبەرن و بۆ لاوازكردنی هەرێمی كوردستانیش وڵات هەن هاریكاری شیعەكان دەكەن.

رۆژ نووری شاوێس دەڵێت: پارتی هێزی سەرەكی هەرێمی كوردستانە و دەشزانرێت پارتی نەمێنێت هیچ كەسێكی دیكە نییە بەرگری لە هەرێمی كوردستان بكات و ترسیان لە پارتی هەبووە.

ناوبراو رونیشیكردەوە، لە حاڵی رێكنەكەوتن لەگەڵ بەغدا پێویستە هەموو حزبەكان پلانی نوێمان هەبێت لە بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان.

راشیگەیاند پارتی جێگرەوەی خۆی هەیە، كەس ناتوانێت نوێنەرایەتی بكات لە بەغدا لە جێگەی پارتی، بەغداش رێگا بە ئەوە نادات.