سەردێر

شاندی هەرێم بێ رێككەوتن گەڕانەوە

خەڵك-
شاندی باڵای هەرێمی كوردستان بەبێ رێككەوتن گەڕانەوە هەرێمی كوردستان دوای كۆبوونەوەكانیان لە پەرلەمانی عێراق.

ڕێزان شێخ دلێر ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، شاندەكەی حكومەتی هەرێم دانیشتنی كرد لەگەڵ لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عێراق و جێگری یەكەم و دووەمی سەرۆكی پەرلەمان و هەندێك لایەنی دیكەو گەڕاونەتەوە هەرێم.
وتیشی: لەكۆبوونەوەكاندا باس لەرێككەوتنی پێشتری هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكومەتی ناوەند كراوە و سورن لەسەر ئەوەی دەتوانن بڕگەكانی ڕێكەوتنەكە جێبەجێ‌ بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، لایەنی عێراقی چەند پرسیارێكیان ئاڕاستەی شاندەكە كردووەو وەڵامیان وەرگرتووەتەوە.