سەردێر

“مافی مرۆڤ لە هەرێم بەرجەستەیە”

خەڵك_
سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان دەڵێت “ئەوەی ئێستا ئێمە دەیبینین لەهەرێمی كوردستاندا و كوردستان شانازی پێوە دەكات مەسەلەی بەرجەستەكردنی مافی مرۆڤە”.

گوڵستان سەعید كە جێگری سەرۆكی لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكی لە مافی مرۆڤیشە لەپەرلەمانی كوردستان بە بەشی كوردی دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاندووە، ئەوەی ئێستا ئێمە دەیبینین لەهەرێمی كوردستاندا و كوردستان شانازی پێوەدەكات مەسەلەی بەرجەستەكردنی مافی مرۆڤە بەتایبەتی كە یاسای سزادانی لەسێدارەدان جێبەجێ ناكرێت لەسەر سزاداراو، ئەمە دەتوانم بڵێم لەچاو وڵاتانی دەورووبەردا یەكێكە لەو پابەندبوونانەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڕێكەوتننامە جیهانییەكان سەبارەت بەپاراستنی مافی مرۆڤ.”

وتیشی، وێڕای ئەوە دەبینیین لێرەو لەوێ گرتن هەیە كە گرتنەكان لەسەر خۆپیشاندان یان لەسەر ئازادی ڕادەربڕینن بەبڕوای من گرفتە چونكە ئازادی ڕادەربڕین و ڕۆژنامەنووس و مەسەلەی خۆپیشاندان ئەمانە ئەو مافانەن كەبەیاسا ڕێكخراون لەهەرێمی كوردستاندا، و مافی ئاسایی خەڵكی هەرێمی كوردستانن.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە ئەو ڕێكەوتننامانەی كە لەجیهاندا عێراق واژۆی كردووە، دەبێت هەرێمی كوردستانیش پابەند بێت پێوەی.