سەردێر

دەستەی مافی مرۆڤ بێ سەرۆكە

خەڵك-ئارام سەردار

سەرۆكی لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و مافی مرۆڤ لەپەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سەرۆكایەتی پەڕلەمان ١٥ ڕۆژی دانابوو تاوەكو لەڕێگای سیڤی پۆستی سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ یەكلابكاتەوە، بەڵام سێ مانگ تێپەڕ دەبێت بەسەر وەرگرتنی ئەو سیڤیانە كەچی تائێستا یەكلانەكراونەتەوە.

ڕۆمیۆ هەكاری، سەرۆكی لیژنەی كارووباری كۆمەڵایەتی و مافی مرۆڤ لەپەڕلەمانی كوردستان لەبارەی سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ كە ماوەی یاسایی تەواو بووە، بەڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند، پێویستە دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمان قسە لەسەر ئەو بابەتە بكات، ئێمەش بەدواداچوونمان كردووە كە دەبوایە چەند ساڵێك پێش ئێستا ئەو گۆڕانكارییە بكرایە، چونكە ماوەی یاسایی كاریان تەواو بوو.

دەشڵێت، سێ مانگ زیاترە سی ڤی بۆ پڕكردنەوەی پۆستی سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ وەرگیراون، لەكاتێكدا پەڕلەمان تەنها ماوەی ١٥ ڕۆژی دانابوو یەكلابكرێتەوە، ئومێد دەكەین بەزووترین كات ئەو پرسە یەكلابكر