سەردێر

چارەنووسی گروپێك ئەندامی پێشووی كۆمەڵ

خەڵك-

ئەندامێكی پێشووی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی ڕایدەگەیەنێت، هیچ لایەنێك بە ڕەسمی بانگهێشتیان نەكردووین.

بەهۆی كێشە نێوخۆییەكانیانەوە، سێ ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی و دەیان كادیری پێشكەوتووی ئەو حزبە وازیان لە حزبەكەیان هێنا و تاكو ئێستاش نەچوونە نێو هیچ حزبێكی دیكەوە و خۆشیان هیچ حزبێكیان ڕانەگەیاندووە.

ئیسماعیل ڕەسوڵ ئەندامی پێشووی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، تاكو ئێستا هیچ لایەنێك بەشێوەیەكی فەڕمی داوای چوونە نێو ڕیزەكانیان لە ئێمە نەكردووە.
وتیشی”هیچ لایەنێكیش داوای هاوكاری لە ئێمە نەكردووە و بۆ هەڵبژاردەكانی داهاتووش هیچ بڕیارێك لە ئارادا نییە بۆ هاوكاری و پاڵپشتی حزبێك”.